پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

86

پارتی کرێکارانی کوردستان

پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" پارتێکی کوردی باکوری کوردستانە لە 1978 وەک پارتێکی مارکسی ـ لینینی دامەزرا. بە بەشداربوونی 23 ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا.

لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستی پێ کرد بەڵام لە ساڵی 1984 بووە ڕێکخراوێکی چەکداری.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ساڵی 1978 لە گوندێکی باکووری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و بوونی خۆی بە شێوەی ئاشکرا و فەرمی ڕاگەیاند.

پێش دامەزراندنی پەکەکە، ئەندامان و لایەنگرەکانی ئەو حزبە، بەناوی ئاپۆچییەوە کارو چالاکییان بەڕێوە دەبرد.

پەکەکە لە ساڵی 1982 دا دووەمین کۆنگرەی خۆی لە لوبنان بەڕێوەبرد و لەو کۆنگرەیەدا بڕیاردرا لەسەر گەڕانەوەی گروپە ڕاھێنراوەکانی پەکەکە بۆ باکوری کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی درا. ئەو گروپە ڕاھێنراوانەی پەکەکە لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکوری کوردستان پردی پەیوەندییان لە نێوان باکور و لوبناندا دروستکرد و پۆل پۆل کەسان و لایەنگرانی خۆیان دەنارد بۆ ڕاھێنان بۆ لوبنان.

لە دوای ئەو پێشھاتانە پەکەکە لە ساڵی 1984 ھێزی ڕزگاریی کوردستان (ھەرەکە) ی دامەزراند و لە 15ی ئابی 1984دا شەڕی چەکداری بەشێوەی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی مەعسوم کۆرکوماز (عەگید) لە دژی سوپا و حکوومەتی تورکیا لە ناوچەکانی ئەڕوح شەمزینان دەستپێکرد

پەکەکە لە ساڵی 1986 لە سێیەمین کۆنگرەیدا بڕیایدا ھێزی ڕزگاریی کوردستان بکات بە ئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئەرگەکە).

پەکەکە لە ساڵی 1990 جگە لە لوبنان چەند بنکەیەکی لە ناوچەکانی شام لە سووریا کردەوە.

 عه‌بدوڵڵا ئۆجەلانیش لە لوبنانەوە بەرەو شام گەڕایەوە و بە بەردەوامی سەردانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی دەکرد

بەھۆی گوشارەکانی تورکیاوە حکوومەتی سووریا داوای لە عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان کرد خاکی ئەو وڵاتە بەجێبھێڵێت و لە نۆی تشرینی یەکەمی 1998 دا ئۆجەلان سووریای بەجێھێشت.

ئۆجەلان لە یەکەم گەشتیدا ڕووی لە ڕووسیا کرد و سەرباری ئەوەی دۆمای ئەو وڵاتە بە کۆی دەنگ مافی پەنابەریی سیاسیی بە ئۆجەلان بەخشی، بەڵام حکوومەتی ڕووسیا مانەوەی ئۆجەلانی لە خاکەکەیدا قبوڵ نەکرد.

لە دوای ئەوە ئۆجەلان سەردانی ھەر یەک لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیای کرد. ھەروەھا ھەوڵیدا بڕواتە ئەڵمانیا کە لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە ڕیگری لێکرا.

لەسەر داوای یۆنان داواکرا ئۆجەلان یۆنان بەجێبهێڵێت بەرەو وڵاتی کینیا لە ئەفریقا بەڕێبکەوێت . لەو کاتەدا پلانی ڕۆیشتنیش بۆ ئەفریقای باشوور بەھۆی ڕەزامەندی نیشان نەدانی حکوومەتی ئەفریقای باشوورەوە شکستی ھێنا.

کاتێک ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە شاری نایرۆبیی پایتەختی کینیا بوو، بڕیاری ئەوە درابوو ئۆجەلان بگەڕێتەوە بۆ ئەورووپا و یەکێک لە پلانەکانیش ئەوە بووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام کاتێک لە بینای باڵیۆزخانەی یۆنانەوە بەرەو فڕۆکە خانەی نایرۆبی بەڕێدەکەون لەلایەن ژمارەیەک لە تیمی تایبەتەوە ھێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی ئۆجەلان و دەستگیریان کردووە و لە 15ی شوباتی 1999 دا ئۆجەلان فڕێندرا بۆ تورکیا.

لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا، پەکەکە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی شەشەمین کۆنگرەی خۆی بوو. لە دوای ڕفاندنی ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی نائاسایی بەڕێوە برد.

پەکەکە تاوەکو ئێستا 11 جار کۆنگرەی بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندووە. پەکەکە سێ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە. پەکەکە لە دوای عه‌بدوڵڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانی وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیی کراوە.

پەکەکە ئێستا لە ژێر چەتری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە کار دەکات. شێوەی بەڕێوەبردنی سیستمی ھاوسەرۆکایەتییە. ستراتیژیی ئێستای پەکەکە کۆنفدڕاڵیزمی دیموکراتیکە. بەپێی ئەو ستراتیژییە ھەموو گروپ، پێکھاتە، ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن بەپێی تایبەتمەندییەکانیان خۆیان بەڕێوە ببەن.

بارەگای سەرەکیی ئێستای سەرکردایەتی پەکەکە لە زنجیرە چیاکانی قەندیلە و ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی پەکەکەدان و لەلایەن پەکەکەوە بە ناوچەکانی پاراستنی میدیا دەناسرێن و ڕووبەری ئەو ناوچانەش زیاتر لە 20 ھەزار کیلۆمەتر چوار گۆشە دەبێت. ئەو ناوچانە ناوچەی شاخاوی و سەختن لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان باکوور و باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

پ ک ک زۆر پێش ئەوەی ڕێکخراوێکی چەکداریی بێت، ڕێکخراوێکی سیاسیی ئازادیخوازە. ڕێکخراوێکە کە لە ڕاستییدا نەفرەت لە چەک و توندوتیژیی و زەبر دەکات و عاشق بە چارەسەری سیاسیی و دیموکراسیی و ئاشتیخوازانەیە. پ

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌