پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

81

کەرکووک

کەرکووک شارێکی‌ باشووری‌ كوردستانه‌ کە پێکھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمانی و ئازه‌ری لە پاشان کلد و ئاشووری.

کەرکووک چه‌ندین نازناوی‌ هه‌یه‌ كه‌ دوانی‌ زۆر به‌رچاوه‌: دڵی کوردستان و قودسی کوردستان.

کەرکووک وەک کوردستانێکی بچووک وایە کە ھەموو ئەو نەتەوانەی لێ دەژێن کە لە کوردستانیشدا ھەن،

لە سەرچاوەیەکی تری مێژووەوە لەمێژووی سۆمەرییەکانەوە ھاتووە دەڵێت: ناوی کەرکووک لە کارکوکەوە ھاتووە بە واتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێکوپێک کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کە کەرکووک بە کوردستان نازانن و بە ماڵی تورک و عەرەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کە ھەرسێ ناوی باباگوڕگوڕ و کورکوا و کارکوک ھەر کوردییە و بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکووکە لە چەند ھەزار ساڵ لەمەوبەرەوە.

زیاتر له‌ یه‌ك میلیۆن كه‌س حه‌شیمه‌تی‌ هه‌به‌.

ناو ناوبانگی بەرھەمی نەوتی ئەم شارە دەوڵەمەندە ئەوەیە کە دووھەم نەوتە لە جیھاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و ھەروەھا گەورەترین سامانی ئابووری نەتەوەیى گەلی کوردە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌