چوارشەممه - 21ی سەرماوەزی 2724

ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌‌


 

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌:

ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌، دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ و ئاشكراكردنی‌‌ چركه‌ به‌ چركه‌ی‌ ڕاده‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كه‌سایه‌تییه‌كان و حیزب و ڕێكخراوه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌‌‌ و وه‌رگرتنی‌ ڕای‌ خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی‌ ڕۆژ.

ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌ سه‌ر به‌ هیچ حیزب و ڕێكخراو و كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و یه‌كه‌م ناوه‌ندی‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها كه‌م وێنه‌ له‌ جیهاندا.

 ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ دامه‌زرانی‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌ پێشكه‌وتووه‌ پێویستییه‌كی‌ مێژووییه‌ بۆ ده‌رخستنی‌ ڕاستییه‌كان و ڕای‌ خه‌ڵك.

 

ئامانجی‌ ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌:

ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ ده‌رخستنی‌ جه‌ماوه‌ر و ناساندنی‌ زیاتری‌ كه‌سایه‌تی‌ و لایه‌نه‌كان به‌ كۆمه‌ڵگا و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ڕای‌ خه‌ڵكه‌.

له‌ ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌دا خه‌ڵك ده‌توانن به‌ ئازادانه‌ به‌رده‌وام ده‌نگ بده‌ن و ڕاده‌ی‌ جه‌ماوه‌ر بۆ هه‌موان ڕوون بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌س ده‌توانێ‌ په‌یام، داواكاری‌ و ڕای‌ تایبه‌تیی‌ خۆی‌ به‌ وێنه‌ یان به‌ ڤیدیۆ و یان به‌ بێ‌ ده‌ركه‌وتن ده‌رببڕێ‌ و بڵاو كاته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی‌ پڕنسیپه‌كان بپارێزێ‌.

 

میتۆدی كاركردنی ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌:

لێره‌وه‌ هه‌موو كه‌س ده‌توانێ‌ به‌ شێوه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ نهێنی‌ و به‌ بێ‌ئاشكرابوون، ده‌نگ بدا به‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ جێی‌ باوه‌ڕ یان لایه‌نگریه‌تی‌ یان لێدوانێكی‌ له‌سه‌ر بدا.

هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش كه‌ ناوی‌ تۆمار نه‌كراوه‌، خۆی‌ یان كه‌سێكی‌ دیكه‌ ده‌توانێ‌ وێنه‌یه‌ك و بیۆگرافییه‌كه‌یمان‌ بۆ بنێرێ‌ و ده‌چێته‌ لیسته‌ی‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

 

ئه‌و بەشانه‌ی‌ كه‌ بۆ ده‌نگدان ئاماده‌یه‌:

حیزب و ڕێكخراو

كه‌سایه‌تی‌ سیاسی

شار و ناوچه‌كان

هونه‌رمه‌ندان

ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكار

ئه‌ستێره‌ و مۆدێل

ناوداران

شاعیر و نووسه‌ر

كه‌سایه‌تی‌ ئایینی‌

وڵاتێك بۆ ژیان

په‌یام و داواكاری‌

جگه‌ له‌وانه‌ هه‌موو حه‌وتوویه‌ك ڕاپرسییه‌كی‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ‌ڕۆژ بۆ ده‌نگدان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی‌ كۆمه‌ڵگا.

 

7 ئه‌ستێره‌:

به‌پێی‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ستێره‌ ده‌درێ‌ به‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ ده‌نگی‌ زۆری‌ بۆ هاتووه‌. هه‌ر كه‌س بتوانێ‌ 7 ئه‌ستێره‌ وه‌رگرێ‌، خه‌ڵاتێكی‌ زۆر گرانبه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه‌ به‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرێ‌ و وێنه‌ یان ڤیدیۆی‌ (له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌)‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌ ده‌بێته‌ ناسنامه‌ و پێی‌ ده‌ناسرێته‌وه‌.

ئه‌ستێره‌كان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌درێ‌ تا 7 ئه‌ستێره‌ و سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ وه‌رگرتنی‌ 7 ئه‌ستێره‌ و خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نێزیكدا ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێ‌.

 

داهات و پشتیوان:

ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌هۆی‌ سه‌ربه‌خۆبوونی‌ هیچ داهاتێكی‌ نیه‌ جگه‌ له‌ ڕێكلام و سپۆنسه‌ر.

هه‌موو ناوه‌نده‌ ئابووریه‌كان، یان كه‌س و لایه‌نه‌كان ده‌توانن‌ ڕێكلام بۆ كاڵا‌ و بابه‌تی‌‌ دڵخوازی‌ خۆی‌ بكا یان ببێته‌ سپۆنسه‌ر بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی‌ ناویان بۆ ده‌نگدان تۆمار كراوه‌.

 

نووسینگه‌:

ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌ له‌ هه‌موو شوێنێكه‌، به‌ڵام هه‌موو كاروباره‌كانی‌‌ پێوه‌ندی‌ و ده‌نگدان به‌ شێوه‌ی‌ ئانلاین و ڕاسته‌وخۆ جێ‌به‌جێ‌ ده‌كا.
 

شوێنی‌ چالاكی‌:

ناوه‌ندی‌ ڕاپرسی‌ دامه‌زراوه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو كوردستان به‌ بێ‌ جیاوازی.

 

سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان:

ده‌نگدان به‌ شێوه‌ی‌ ته‌واو نهێنی و ڕاسته‌وخۆیه‌ و ته‌نیا ئاكام‌ و ڕاده‌ی‌ ده‌نگدان ئاشكرایه‌.

هه‌روه‌ها هه‌موو پێوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نهێنی‌ ده‌بێ‌.

‌.