شێوه‌ی ده‌نگدان:
به‌ڕێزان له‌سه‌ر داوای ئێوه‌ی ده‌نگده‌ری هێژا و بۆ كارئاسانی زیاتر به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له درووستكردنی "ئه‌كاونت" نیه، ماڵپه‌ڕی ڕاپرسی گۆڕانكاری له شێوه‌ی ده‌نگدان پێك هێناوه و ئێستا به بێ ئه‌كاونت ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پێشتر ئه‌كاونتیان بۆ ده‌نگدان درووست كردووه، ده‌توانن له ده‌نگدان به شێوه‌ی پێشتر به‌رده‌وام بن.
ئه‌گه‌ر تۆمار نه‌كراوی (ئه‌كاونتت نيه) "ئێره" كلیك بكه.
لاپه‌ڕه‌ی تۆمار كردن به‌م شێوه‌یه:
بۆ تۆماركردن پێویسته ناو، پاشناو، ئیمه‌یل، وشه‌ی نهێنی و دووپاتكردنه‌وه‌ی وشه‌ی نهێنی بنووسی و كلیك له‌سه‌ر تۆماركردن بكه‌ی.
پێویسته ئیمه‌یله‌كه‌ت درووست بنووسی تا له ئه‌گه‌ری له‌بیرچوونی وشه‌ی نهێنی بتوانین هاوكاریت بكه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی.
كاتێ كلیكت له‌سه‌ر تۆماركردن كرد، ئه‌گه‌ر له نووسینی زانیارییه‌كان هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێ ده‌توانی ده‌نگ بده‌ی.
ئه‌گه‌ر پێشتر ناوت تۆمار كردووه ده‌بێ سه‌ره‌تا بچیته ژووره‌وه. ده‌توانی "ئێره" كلیك بكه‌ی بۆ چوونه‌وه‌ژووره‌وه.
بۆ چوونه‌وه‌ژووره‌وه ئه‌م لاپه‌ڕه ده‌كرێته‌وه:
له به‌شی چوونه‌ژووره‌وه زانیارییه‌كانی ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆت بنووسه كه بریتییه له ئیمه‌یل و وشه‌ی نهێنی.
شێوه‌ی ده‌نگدان:
بۆ وێنه له ڕاپرسیه‌كاندا له به‌شی وڵاتێك بۆ ژیان ده‌نگ ده‌ده‌ین به كوردستان.
له‌ژێر وێنه‌كه و وشه‌ی كۆی ده‌نگه‌كان نووسراوه: ده‌نگدان
كاتێ كلیك له‌سه‌ر وشه‌ی ده‌نگدان بكه‌ی ده‌نگه‌كه‌ت تۆمار ده‌كرێ و ده‌نگێك به ده‌نگه‌كان زیاد ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌یه‌ك نووسراوه: دەنگەکەت بە سەرکەوتوویی تۆمار کرا.
ئه‌گه‌ر كلیك له‌سه‌ر وشه‌ی "ڕاپۆرت" بكه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌ی خواره‌وه ده‌بینی:
له‌م لاپه‌ڕه جگه له كۆی ده‌نگه‌كان كه له لاپه‌ڕه‌ی پێشووشدا هه‌بوو، راده‌ی ده‌نگه‌كانت به‌و لاپه‌ڕه دیاره و هه‌روه‌ها نووسراوه چاوەڕوانی بۆ دەنگدانی نوێ، واته دیاری كراوه كه تا چه‌ند كاتژمێری دیكه ناتوانی دووباره به‌و لاپه‌ڕه ده‌نگ بده‌ی.
تێبینی:
بۆ هه‌ر كه‌س یان لایه‌نێك ده‌توانی هه‌ر 6 كاتژمێر یه‌ك جار ده‌نگ بده‌ی یانی به هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك له 6 كاتژمێردا ته‌نیا یه‌ك ده‌نگ. به‌ڵام ده‌توانی هاوكات ده‌توانی ده‌نگ بده‌ی به چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن.
بۆ وێنه هه‌ر 6 كاتژمێر یه‌كجار ئه‌توانی ده‌نگ بده‌ی به "كوردستان". به‌ڵام هاوكات ده‌توانی ده‌نگ به ئا‌مریكا، بریتانیا، حه‌سه‌ن زیره‌ك، یان هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێكی دیكه بده‌ی. ده‌توانی به هه‌موو لاپه‌ڕه‌كان و پرسیاری حه‌وتووش ده‌نگ بده‌ی، به‌ڵام بۆ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ك ته‌نیا 1 ده‌نگ له 6 كاتژمێردا.
بۆ ناردنی لێدوان و په‌یام "ئه‌كاونت" پێویسته و ته‌نیا ده‌نگدان به بێ ئه‌كاونت ده‌كرێ.
هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه ناوی تۆمار نه‌كراوه، خۆی یان كه‌سێكی دیكه ده‌توانێ وێنه‌یه‌ك و بیۆگرافییه‌كه‌یمان"لێره‌وه" بۆ بنێرێ و ده‌چێته لیسته‌ی ده‌نگدانه‌وه