کۆی دەنگەکان
3
عەباس ژاژڵەیی
عه‌باس ژاژڵه‌یی ساڵی 1950 له‌گوندی ژاژڵه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای ماوه‌ت له باشووری كوردستان له‌دایك بووه.
یەکێک بووە لەو هونەرمەندە بەنێوبانگانەی کە جێدەستی لە بواری هونەری کوردیەوە دیار بووە.
قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كردووه.
هونه‌رمه‌ندێكی به‌هه‌ڵوێست و نیشتمان په‌روه‌ر بووه و به‌شداری له شۆرشی ئه‌یلول كردووه.
پاشان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی شۆرشگیرانه‌ی له‌دوای نسكۆوه نه‌فی شاری به‌سره‌ی خوارووی عێراق كراوه.
داواتر وه‌ك فه‌رمانبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
عه‌باس ژاژڵه‌یی له‌سه‌رده‌می سته‌مكاری داگیركه‌ری به‌عسدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیتشمانیه‌وه له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
یه‌كه‌مین كاری شانۆی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی قوتابی پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی بووه له‌ساڵی 1958 له شانۆیه‌كدا به‌شداری كردوه .
له‌ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو حاجی مه‌كی تیپی شانۆی سه‌ندیكای كرێكارانیان پێكهێناوه.
به‌گشتی له‌بواری رێكخراوه‌یی هونه‌ری هه‌ڵسوراوێكی دیاربووه و له‌چه‌ندین تیپ و رێكخراوی هونه‌رییدا شویندهستی دیاربووه.
هه‌روه‌ها سكرتێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بوو.
له چه‌ندین كار‌و به‌رهه‌می شانۆیی و درامی رۆڵی دیار‌و كاریگه‌ری هه‌بووه.
هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی ساڵی 2020 كۆچی دوایی كرد.