شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

2

ئه‌حمه‌د جۆڵا

ئه‌حمه‌د جۆڵا له‌دایكبووی‌ ساڵی 1966 ‌و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ له‌ باشووری‌ كودستان.

له‌منداڵییه‌وه‌ ئه‌دای‌ کۆمیديم كردووه‌ و کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندیش هانیان داوه‌ که‌ واز له‌کۆمیدیا نه‌هێنێ‌ و به‌رده‌وام بێ‌. له‌و هۆیه‌ی‌ هه‌م که‌سێکی‌ کراوه‌ و کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌‌و و ئه‌وانیش یه‌که‌م کاریان به‌دڵ بووه‌ بۆیه‌ هانیان داوه‌ به‌رده‌وام بێ‌ و زیاتر كاری‌ کۆمیدیا بكا.

له‌ ساڵی 1979 وه‌ كاری هونه‌ری ده‌كات و یه‌كێكیشه‌ له‌ به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌ كۆمیدیه‌كان.

ئه‌حمه‌د جۆڵا له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دراما و شانۆدا كاری كردووه‌ و خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان ده‌وێت.

ئه‌حمه‌د جۆڵا، یه‌که‌م کاری‌ هونه‌ری‌ به‌ کۆمیدی‌ ده‌ستی‌ پێکردووه‌، به‌ناوی‌ بروسکه‌یه‌ک بۆ شاتێللا، یه‌که‌م کاری‌ درامی‌ به‌ناوی‌ بوکی‌ ژێر ده‌واری‌ ڕه‌ش بوه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 20 کاری‌ هونه‌ری‌ کردووه‌.

ده‌رچووی‌ هیچ کۆلێژێکی‌ هونه‌ری‌ نیه‌ و پێی وابوو هونه‌ر به‌هره‌یه‌ له‌که‌سه‌که‌دا و شتێکی‌ خۆرسکه‌و که‌س ناتوانێت له‌خۆیدا دروستی‌ بکات.

ئه‌حمه‌د جۆڵا، له‌کاتی‌ ڕژێمی‌ به‌عس، ماوه‌ی‌ دوو ساڵ له‌گه‌ڵ براکه‌ی‌ و باوکی‌ له‌ زیندان بوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ براکەی تری پێشمه‌رگه‌ بووه‌، هەروەها ماڵه‌كه‌یان ڕوخاندوون و براکەشیان گولەباران کردووە. باوکیشی له‌زینداندا کۆچی دوایی کردوە. ئه‌حمه‌د جۆڵا نەیتوانیوە بەشداری پرسەی باوکیشی بکات چونکە لە زیندان بووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌