پێنجشەممه - 22ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

52

ئاكۆ سه‌نگاوی‌

ئاكۆ محموود ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ ئاكۆ سه‌نگاوی‌ له‌ ساڵی‌ 1984 له‌ ناحیه‌ی‌ سه‌نگاو له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه.

بنه‌ماڵه‌ی‌ ئاكۆ به‌هۆی‌ کارەساتی ئه‌نفاله‌وه‌ چووەته‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ، تاوه‌كوو ساڵی‌ 2000 لەوێ بوون. دواتر چووەتە شاری‌ سلێمانی‌.

ئاكۆ سه‌نگاوی‌ کە لە زۆربه‌ی‌ کارە هونەرییەکانیدا بە سالە ناسراوە قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ته‌واو كردووه‌. ناوه‌ندی‌ و دواناوه‌ندیشی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌واو كردووه‌.

له‌ ساڵی‌ 1999 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ و تا ئێستا دوو جار به‌ ده‌ستی‌ تیرۆرستان بریندار كراوه.، ئێستاش پله‌ی‌ نه‌قیبە و پایه‌ی‌ جێگر فه‌وجی‌ هه‌یه‌.

 ئاكۆ بەهۆی به‌سه‌رهاته‌ ناخۆشه‌كانی‌ ژیان و گێڕانه‌وه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كۆمیدی‌، بوو به‌ ئه‌كته‌ری‌ كۆمیدیا‌و له‌ ده‌یان فیلم رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ بینوه‌.

بژێو ژیانی‌ له‌ رێگای‌ هونه‌ره‌وه‌ نیه‌ به‌ڵام رێكلامی‌ كردووه‌ و لێی‌ سوودمه‌ند بووه‌.

ئاكۆ سه‌نگاوی‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ میللییه‌، پێشكه‌شكاریشه‌ له‌ رادیۆی‌ ته‌كسی‌.

به‌ قسه‌ خۆش و رۆڵە كۆمیدیاكانی‌ توانیویه‌تی‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ باش بۆ خۆی‌ رابكێشێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌