چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

4

ئەنوەر شێخانی

لە ساڵى 1951 لە دایکبووە.

 دەستپێکی کاری ھونەری بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە لە تیپی پێشڕەوی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

 یەکەمین شانۆ بەناوی سەرەتان بەشداری تێدا کرد، بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ مارەیی.

 لە نەورۆزی 1973 بە تۆمەتی کارى سیاسی دەستگیر دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ زیندانیەکانى دیوانیە.

 لە ساڵی 1976 بووەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد لە مەڵبەندی گشتی.

 لە رۆژى 31/3/1991 لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندى دیکە کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان/ لقى هەولێریان دامەزراندووە.

 لە ساڵى 1992 دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤى بووە.

 لە ساڵی 1998 دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان بووە و 4 ساڵیش سکرتێری گشتی سەندیکا بووە.

 رۆڵێکى گرنگى بینییوە لە یەکگرتنەوە هەر دوو رێکخراوى یەکێتى ھونەرمەندانی کورردستان و سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان.

 زیاتر لە 60 کاری شانۆیی وەکو ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەم و دەرهێنان بەشداری کردووە.

 وەکو ئەکتەرو بەرھەم ھێنەر بەشداری نزیکەی لە 10 فیلمی سینەمایی ناوخۆیی و جیهانى کردووە.

 سەرپەرشتی و بەشداری دەیان درامای کردووە و رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە دەیان کورتە فیلم.

 بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتى رێزلێنانە.

 ساڵی 2018 لە شاری هەولێر، بەهۆی 50 ساڵ خزمەت لە بواری هونەردا، مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ سازکرا.

 ساڵی  2019 بە هۆى تووشبون بەنەخۆشى شێرپەنجە لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌