کۆی دەنگەکان
13
ئاراس برادۆستی
ئاراس نەجمەدین عەبدولغەفوور ناسراو به دكتۆر ئاراس برادۆستی، ساڵی 1987 لە سۆران لەدایكبووە.
پێشكهشكاری تهلهڤزیۆنی رووداوه.
ساڵی 2011 كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هەولێری پزیشكی تەواوكردووە. فیسیۆلۆژی مێشكی لە زانكۆی تەفتسی ئەمریكا لە 2011-2012 خوێندووە. ساڵی 2014 فیسیۆلۆژی كلینیكیی لە زانكۆی ئوپساڵای سوێد خوێندووە.
لە ساڵی 2010 وەك ئەندامی هەمیشەیی پەیمانگەی سەركردایەتی جیهانی لە بۆستن لە ئەمریكا هەڵبژێردرا. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران و یەكەم سەرۆكی رێكخراوی IFMSAبووە لە كوردستان. ماوەی دوو ساڵ سەرۆكی پزیشكانی نیشتەجێی هەولێر بووە. سەرۆكی گرووپی پارێز بۆ ئەرك و مافەكانی نەخۆش بووە. ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤارەكانی تیمار و هەتوان بووە.
دكتۆر ئاراس برادۆستی لە یەكەمین رێوڕەسمی هەڵبژاردنی پزیشكی ساڵ، وەك پزیشكی ساڵی 2016 لە هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.
ساڵی 2019 وەك سەرۆكی یەكەمین لووتكەی تەندروستیی كوردستان دەستنیشانكرا
رۆڵێكی گەورەی لە كاری خێرخوازیدا هەیە، لە ڕێگەی پەیوەندییەكانی بەشداری لە چەندین پڕۆژەی خێرخوازیدا كردووە.
خاوەنی بیرۆكە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تواناسازیی پزیشكییە كە پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان حكومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی لا ساپیانتسای ئیتاڵی، سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستانی ئیتاڵییە.
زمانەكانی عەرەبی، ئینگلیزی و ئیتاڵی دەزانێت.