هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

7

بەھمەن قوبادی

بەھمەن قوبادی لە ساڵی 1969 لە بانە لەدایکبووە. لە ساڵی 1981، ماڵیان چۆتە سنە، لەوێ بڕواننامەی دیپلۆمی‌ بەدەستھێناوە. پاشان چۆتە تاران، لەوێ بەشی لە کۆلێژی دەنگ و ڕەنگ دەستی بەخوێندن کرد بەڵام تەواوی نەکرد.

بەھۆی کارە ھونەرییەکانییەوە ئەوا قوبادی ناتوانیت بچێتەوە ئێران، ھاوکات ڕێگری لە دایکیشی کراوە کە بچێتە لای.

لە سەرەتادا، قوبادی دەستیکرد بە وێنەگرتنی کورتە فیلمی 8 ملیمی. لە ساڵی 1991، یەکەم کورتە فیلمی بەناوی “ژ” وەکوو ژیان دەرھێنا، دواتر لە ساڵانی 1991 بۆ 2000 خەریکی دەرھێنانی کورتە فیلمی دیکە بووە.

بەهمەنی قوبادی لە نێو 25 دەرهێنەری دیار و ناسراوی سەدەی 21، لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما و ڕێكخراوی "ڕۆتن تۆمتۆ" دیاری كرا و ناوی ئەم دەرهێنەرە لە ڕیزبەندی دەرهێنەرە جیهانییەكان تۆمار کراوە و وەك فیلمسازێكی ناوداری ڕۆژهەڵاتی‌ كوردستان بە هۆگرانی سینەمای جیهان ناسێنرا و بووه‌ ئه‌ندامی‌ ئۆسكار.

 قوبادی‌ خاوه‌نی‌ فیلمه‌كانی‌، ساتێك بۆ مەستی ئەسپەکان، لە ساڵی 2000 گۆرانییەکانی وڵاتی دایکیم، لە ساڵی 2002 کیسەڵەکانیش دەفڕن، لە ساڵی 2004 نیوەی مانگ، لە ساڵی 2006 کەس ئاگا‌ی لە پشیلە ئێرانییەکان نییە لە ساڵی 2009دا".

هەتا ئێستە بەناوبانگترین فیلمسازی کوردە. فیلمەکانی بەھمەن قوبادی لە فێستیڤاڵەکان و کێبەڕکێیەکاندا خەڵاتیان پێ دراوە.

ناوبراو، لە ساڵی 2000 کۆمپانیای مژفیلمی بۆ خزمەتی زیاتر بە بواری سینەما دامەزراندووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌