شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

2

به‌تین قوبادی

به‌تین قوبادی ساڵی 1979 له‌ شاری بانه له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌ له‌دایكبووه‌.

ساڵی 1995 به‌ هونه‌ری شێوه‌كاری چووه‌ته‌ دنیای هونه‌ره‌وه‌و ساڵی 1997 به‌ سازكردنی كورته‌فیلمی شێوه‌كاری بۆ ته‌له‌فزیۆنی سنه‌ ده‌ستی به‌ چالاكی فیلمسازی كرد.

تائێستا چه‌ندین كورته ‌فیلمی چیرۆكی سازكردووه‌، له‌وانه‌: كورته‌فیلمی شێوه‌كاری، حه‌تمه‌ن ئه‌مڕۆ له‌ ساڵی، لێره‌ ئانتین نادات له‌ ساڵی، سه‌ربازێك كه‌ شكا، ئاماده‌ بۆ مردن و با بپرسن.

به‌تین له‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا بۆ كامڵبوونی چالاكییه‌ سینه‌ماییه‌كانی خۆی به‌ره‌و پاریس سه‌فه‌ری كردو ئه‌م شاره‌ی وه‌كو زانكۆیه‌ك هه‌ڵبژارد.

چه‌ندین كورته‌فیلمی له‌ فه‌ڕه‌نساو وڵاتانی دیكه‌ی‌ ئه‌وروپا سازكردووه‌.

ساڵی 2010 به‌ كورته‌فیلمی له‌ با بپرسن توانی خه‌ڵاتی ورچی بلۆرینی شه‌سته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، به‌ده‌ستبهێنێت.

فیلمی مه‌ردان به‌رهه‌می فیلمسازیی به‌تینه كه‌ یه‌كه‌مین فیلمی بڵندێتی و ساڵی 2014 له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می هێناوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌