هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

دلبخوین دارا

دلبخوین دارا لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە.

لە حەلەب خوێندوویەتی. لەساڵی 1990 چووەتە ئەڵمانیا.

 لەساڵی 1987ـەوە دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە. لە 1987 - 1989 سەرپەرشتی گۆڤاری تۆڕەڤانی كردووە كە بەنهێنی لەشاری حه‌له‌ب دەردەچوو. لە شاری بۆن سەرنووسەری گۆڤاری رەوشەن بوو. لە ساڵی 1992 لە شاری دووسلدۆرف سەرپەرشتی بەشی كرمانجیی سەرووی گۆڤاری بەرخوەدانی كردووە. لە ساڵی 1994 یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی كوردی لە بەرلین و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری لێكۆلینی ئەو ئەنستیتۆیە بوو.

 لەساڵی 1995 دەستیكردووە بەكاری تەلەڤزیۆنی و یەكەمین بێژەری كرمانجی بوو لە یەكەمین تەلەڤزیۆنی ئاسمانیی كورد

پرۆگرامی كورسی گەل و گەلاوێژ و چەند پرۆگرامێكی دیكەی لەو هه‌بوو.

لەساڵی 2006 لە تەلەڤزیۆنی TISHK لە پاریس، بووە ئامادەكار و پێشكێشكاری پرۆگرامی 40 دەقیقە.

ئینجا لە Kurdistan TV پرۆگرامی ئەزموونی ئامادە و پێشكێشكرد.

لەساڵی 2000دا رۆژنامەی ئاڤێستای چاپ و بڵاوكردەوە، دوای ئەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی درێژەی پێدا.

 سێ پەرتووكی چاپكراوی هەن.

دلبخوین دارا یەكێكە لە پێشكێشكارە نێودار و ئەستێرەكانی رووداو و كورد. پڕ بینەرترین بوولتەنی رۆژئاوای كوردستان و سووریا پێشكێشدەكات. خاوەن رۆشنبیرییەكی سیاسی فراوان و شێوازێكی كاریگەری پێشكێشكردنە، لەبەرئەوەش دەتوانێت بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە هەواڵ پێشكێشی بینەران بكات.

لەساڵی 2013ەوە لە رووداو كار دەكات.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌