شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

3

گۆنا حەمەساڵح

گۆنا حەمەساڵح حسێن له‌دایكبووی‌ 1977 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان.

 ئەكتەر‌و شانۆكاره‌.

گۆنا دەرچوی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی له‌ بەشی شانۆو دەرهێنانه‌.

جگه‌ له‌ كاری‌ ئه‌كته‌ری‌ فەرمانبەره‌ لە بەڕێوەبەرایه‌تی‌ هونەری سینەمای سلێمانی.

 شارەزایی كاركردن هه‌یه‌ له‌ نواندن لەسەر تەختەی شانۆ‌و بەردەم كامێرا، دەرهێنه‌ری شانۆ، مەیك ئەپی تەلەڤزیۆنی و سینەمایی.

زیاتر له‌ 25 ساڵ‌ ئەزموونی‌ لە بوواری نواندن، دەرهێنان، مەیك ئەپ و كاری هونەریی هه‌یه‌.

له‌ ده‌یان كاری‌ هونه‌ری‌ رۆڵێ‌ گێڕاوه‌ وه‌ك: دایكە ئازاكە، ئەنتیگۆنا، نسكۆی بێدەنگی، دەروازە داخراوەكان، كۆبونەوەیەكی نهێنیی، گالیسكەی ئارەزوو، سێ‌ خوشك‌و ده‌یان كاری‌ دیكه‌.

هه‌روه‌ها بەشداری لە چه‌ندین فێستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگەی هونەرەجوانەكان كردووه‌ وەكو ئەكتەر‌و كاری هونەری.

لە چه‌ندین دراما، فیلم و كورتە فیلمیشدا رۆڵی‌ گێڕاوه‌.

 گۆنا بەشداری لە چەندین لیژنەی باڵا و هونەریی چەندین فێستیڤاڵ و چالاكیی بەڕێوەبەرێتیی هونەری سینەما كردووه‌.

گۆنا تا ئێستا چه‌ندین خەڵاتی رێزلێنان پێ‌ به‌خشراوه‌ وه‌كوو باشترین ئه‌كته‌ر‌و هه‌روه‌ها له‌ كاری‌ هونه‌ریی‌ دیكه‌دا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌