دووشەممه - 10ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

1

گوڵه‌باخ به‌هرامی

گوڵه‌باخ به‌هرامی له ‌شاری دیوانده‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه‌.

هه‌ر له‌وێ خوێندنی ته‌واو کردوه‌.

گوڵه‌باخ له‌ به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ‌و فه‌رهه‌نگی شاری دیوانده‌ره‌ بووه‌ و هه‌ر له‌وێوه‌ زیاتر تێکه‌ڵی دونیای به‌رینی شیعر بوو و له‌ ساڵی یه‌که‌می زانکۆدا كه‌ به‌ تازیی به‌شی ئه‌ندازیاری ده‌ستپێکردبوو که به‌ هۆکاری سیاسییه‌وه‌ نه‌یتوانی درێژه به خوێندن بده‌ات و له‌ ساڵی 2010 ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ جێ هێشت رووی‌ كرده‌ شاری هه‌ولێر.

گوڵه‌باخ به‌هرامی جگه‌ له‌ شێعر‌و شاعیری‌‌و به‌داری‌ به‌رده‌وامی‌ له‌ كۆڕی‌ شێعر، راگه‌یه‌ندكارێكی‌ به‌توانایایه‌‌و زیاتر له‌ شاعیربوونی‌ به‌ پێشكه‌شكاربوون‌و راگه‌یه‌ندكار ناسراوه‌.

گوڵه‌باخ به‌هرامی پێشكه‌شكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌یه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ كوردستان 24.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌