چوارشەممه - 29ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

56

حاجی مەكی

حاجی مەكی

محەمەد مەكی عەبدوڵا مەعروف ناسراو به‌ حاجی مەكی و عەلییە فەنی لە ساڵی 1939 لە ئامێدی له‌ باشووری‌ كوردستان لەدایكبووە.

ئەستێرەی دراماو شانۆی كوردییە و نیو سەد زیاترە خزمەتی بواری هونەری نواندن كردووە و توانیوویەتی لەو بوارەدا خزمەتێكی بەرچاو بكات.

هونەرمەند، ژیان یارمەتی نەدا تاكو قوتابخانە تەواو بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی شتێك بۆ مێژووی كورد بكات، لەساڵی 1958، كاتێك كە سەرباز بووە لەشاری هەولێر، تیپێكی هونەری پێكهێناوە بەناوی خەبات و لەشاری سلێمانیش بەهەمان شێوە تیپێكی خەباتی هەبووە.

حاجی مەكی ده‌یان ساڵ‌ كاری‌ هونه‌ری‌ كردووه‌ كردووه‌‌و تەمسیلەكانی جەماوەری خۆی هەبووە و خەڵكی بەدڵی بووە و هەمووی ئامۆژگاریی بوون.

لە بواری سینەماشدا جێی دەستی دیارەو خۆی‌ وته‌نی‌ یەكەم كەس بووه‌ كاری‌ بۆ سینەمای كوردی كردووە بە فیلمی نێرگز بووكی كوردستانە. یەكەم فیلمی كوردی دەركردووە بەناوی نێرگز بووكی كوردستان بەپارەی خۆی‌، نەك بەپارەی حكوومەت، لەساڵی 1991.

ڕۆژی 5/10/1991 كە رۆژی نمایشی فیلمەكە بووه‌‌و هەر ئەو ڕۆژەش كرا بە ڕۆژی سینەمای كوردی.

یەكەم كاری هونەری حاجی مەكی شانوییەك بووە بەناوی پێكەنین بەبێ یاسا.

دیارترین ئەو بەرهەمانەی‌ كە مەكی‌ پێدەناسرێتەوە بریتین لەشانۆگەرییەكانی باوەژن خوا بناسە، بەقەد بەڕەی‌ خۆت پێڕاكێشە، هەروەها نێرگز بوكی كوردستانە كە بە یەكەم فیلمی سینەمایی باشوری كوردستان دادەنرێت.

حاجی مەكی زیاتر له‌ 120 بەرهەمی‌ هەیە و زۆربەی خۆی‌ نووسیویە.

یەكەم كەسیش بووه‌ كە كامێرەی سینەمایی لە باشووری‌ كوردستان گرتووە بەدەستیەوە و كاری‌ پێ كردووە لەساڵی 1964 و فیلمێكی‌ لەسەر كارگەی چیمەنتۆ دەركردوە.

حاجی مەكی لە چەندین كاری كۆمیدیشدا كردووە، كە شەوانی رەمەزان لە كەناڵی گەلی كوردستان و كەناڵی كوردساتەوە نمایش كراوە. لە دراماكاندا زیاتر كاری لەسەر كێشەو گیروگرفتە كۆمەڵایەتیەكان دەكردو بە شێوەیەكی تەنزئامێزو كۆمیدی دەیخستنە ڕوو.

هونەرمەندی ناسراوی كورد، حاجی مەكی‌ ساڵی‌ 2015 لە سلێمانی كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌