
کۆی دەنگەکان
96
حه‌مه ده‌مبڵ
عیرفان وه‌ستا محه‌ممه‌د ناسراو به حه‌مه ده‌مبڵ خه‌ڵكی شاری سلێمانی له باشووری كوردستانه.
لە ساڵی 1968 لەگەڕەكی توی مەلیك لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.
باوكی كرێكاری سەردەمەكەی خۆی بوەو بەكرێكاری منداڵەكانی گەورە دەكات كە عیرفان‌و دو براو سێ خوشك دەبن.
عیرفان لەبەر كەمدەرامەتیی‌و نەبونی تا قۆناغی شەشی سەرەتایی خوێندوەو نەیتوانیوە خوێندن تەواو بكات‌و وەك خۆی دەڵێت به‌منداڵی ئەوكاتەی كە خوێندكاربوه لەبەر بژێوی ژیانی خۆی‌و خێزانه‌که‌ی پاقلە فرۆش بوه.
عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د لەساڵی 1988 ژیانی هاوسەرێتی پێك هێناوە.
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ره‌كانی بواری كۆمیدییه.
به‌شداریی چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه.