پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

حه‌‌مید قه‌‌وامی

حه‌‌مید قه‌‌وامی ساڵی‌ 1976 له‌ شاری سنه له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌ له‌دایكبووه‌.

له ‌ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوان له‌ سنه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری وێنه‌گریی و فیلمسازی.

پێشانگای وێنه‌ی به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی و به‌كۆمه‌ڵ له‌ شاره‌كانی ئێران كردووه‌ته‌وه‌.

تائێستا ده‌یان فیلمی جۆری مۆسته‌نه‌د ـ داستانی و سریاڵی دروستكردووه‌.

له‌ فیلمه‌كانی: گۆرانیه‌كانی وڵاتی دایكم، كیسه‌ڵه‌كانیش ئه‌فڕن، ده‌ف و نیوه‌ی مانگ یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر به‌همه‌نی قوبادی بووه‌.

یاریده‌ده‌ری فیلمی دۆڵی ده‌رهێنه‌ر هونه‌ر سه‌لیم به‌رهه‌می فه‌ڕه‌نسا 2005.

وێنه‌ هه‌ڵگری فیلمبردار فیلمی مۆسته‌نه‌دی نیوه‌ درێژی شه‌ڕ ته‌واو بوو 2004ی به‌همه‌ن قوبادی.

وێنه‌ هه‌ڵگری فیلمی سینه‌مایی نیشتمان.

وێنه‌ هه‌ڵگری سریاڵی رێگه‌ی ون بووی خوالێخۆشبوو عه‌لی ره‌زا ره‌زایی.

 وێنه‌ هه‌ڵگری سریاڵی میعماری هه‌زاره‌ی موحه‌ممه‌د مۆعه‌یسری. كه‌ناڵی یه‌كی رادیۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران.

وێنه‌ هه‌ڵگری فیلمه‌كانی: دوایین دێهاتی سه‌رژمێری نه‌كراوی شارام عه‌لیدی. سه‌ربازێ كه‌ شكای به‌تین قوبادی، ئێره‌ ئانتین نادای به‌تین قوبادی. كه‌ ئه‌م فیلمانه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می میهره‌جانی سۆنی و میهره‌جانی كورته‌فیلمی تارانیان وه‌رگرتووه‌.

وێنه‌ هه‌ڵگری زیاتر له‌ 150 فیلمی كورت و درێژی سینه‌مایی مۆسته‌نه‌دو ته‌له‌فزیۆنی بووه‌ كه‌ به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو له ‌وڵاتانی سویدو فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیاو توركیاو عیراق و ئه‌مریكا و كۆریا و هتد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌