هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

حەسەن دڵسۆز

حەسەن حوسێن محەممەد، ناسراو بە حەسەن دڵسۆز، لە ساڵی 1946 لە شاری سلێمانی له‌ باشووری‌ كوردستان لەدایكبووە.

حەسەن دڵسۆز لە ساڵی 1968ـەوە كاری هونەری دەكا و وەک ئەکتەرێکی سەرکەوتوو لە بواری کاری نواندندا لە چەندین کاری شانۆیی و دراما و فیلمدا بەشداریی کردووە. وەک ئەندام و ھاوکار و ھونەرمەندێک له‌ ناوەندی GAV KURD ART بەشداریی چەندین بەرھەمی کردووە ، لەوانە زنجیرە دراماکانی نامەکانی ئەشرەف - ڕەیحانە - دوا بڕیاری یاقوب و ھەروەھا لەفیلمی بازاڕی کۆنەفرۆشان دا ڕۆڵی بینیوە.

هونەرمەند حەسەن دڵسۆز لەسەردەمی رژێمی‌ بەعس دەیان جار توشی گرتن و ڕاوەدونان بووە و بۆجاری یەکەم لە ساڵی 1970 ڕەوانەی قەسری نهایە كراوە و دووەمین جار لە ساڵی 1978 ڕەوانەی زنیدانەكانی خانەقین و باقوبە كراوە و کۆتاجاریش لە ساڵی 1995 لە ئەمنی عامەی بەغدا دەستگیرکراوە.

حەسەن دڵسۆز له‌ ساڵی‌ 2020 لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌