هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

هیڤیدار زانا

هیڤیدار زانا، لەساڵی 1976 لە شاری مێردینی باكووری كوردستان لەدایكبووە.

ساڵی 1995 چووەتە ئەورووپا، بەدرێژایی 19ساڵ لە وڵاتانی بەلجیكا، هۆڵەندا، كۆستاریكا و ئەڵمانیا ژیاوە.

لە هۆڵەندا و كۆستاریكا خوێندنی رۆژنامەڤانی تەواو كردووە.

خوێندنی پیشەی رۆژنامەڤانی بەشێوەیەكی ئەكادیمی و كەلەكەبوونی شارەزایی لە كاری راگەیاندن دا، بوونەتە هۆی ئەوەی ببێتە خاوەنی شێوازێكی تایبەت لە پێشكێشكردنی هەواڵ دا .

لەساڵی 1993ـەوە دەستی بە كاری راگەیاندن كردووە. لە رادیۆی دەنگی كوردستانی سەربەخۆ، MedTv، KurdistanTV، رادیۆی SBS، گۆڤاری نوودەم، رۆژنامەی پەیامی كورد كاریكردووە.

جگە لە زمانی دایك، زمانەكانی هۆڵەندی، ئەڵمانی، ئیسپانی و توركی دەزانێت.

لە ساڵی 2014 لە ئەوروپاوە گەڕایەوە كوردستان و لە تۆڕی میدیایی رووداو دەستی بە كاركرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌