چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

6

ھونەر سەلیم

ھونەر سەلیم لەدایکبووی 1964 لە ئاکرێ دەرھێنەری بەناوبانگی کوردە.

لە تەمەنی 17ساڵیدا له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ بەرەو ئیتالیا كۆچی‌ كرد. ئەو یەکەمین فیلمی خۆی لە کوردستان درووست کرد، ئەو فیلمە، فیلمێکی 16 میلیمەتری بوو و ئەکتەرەکانی، باوک و براکەی ھونەر سەلیم بوون. بەڵام بەرھەم ھێنانی ئەم فیلمە بە ھۆی بۆمبارانەکانی سەددامەوە ناتەواو ما.

لە ئیتالیا چاوپێکەوتنێکی بوو لەگەڵ گیلۆ پۆنتێکۆرڤۆ بەرھەمھێنەری ئیتالی، ھونەر سەلیم داوای لێ کرد کە فیلمەکەی وەکوو فیلمێکی ناتەواو لە فیسیڤاڵی فیلمی وێنیز پیشان بدرێت. فیلمەکە پیشان درا و خەڵاتێشی بردەوە و ھەر ئەمە بوو بە سەرمایە بۆ فیلمەکانی دیکەی ھونەر سەلیم.

فیلمەکانی ھونەر سەلیم زۆرتر سەبارەت بە کێشەی کوردن لە ئێران، عێراق، تورکیا و ئەرمەنستان.

ئەو ئەم فیلمانەی لە سەر ژانری کۆمێدی درووست کردووە و تەنھا یەک فیلمی لە ژانری جددیدا ھەیە ئەویش فیلمی "جۆرێک لە ڤۆدکای لیمۆیی لە سەر فەڕانسە" ئەم فیلمە لەبارەی شکست ھێنانی سیستمە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەوە لە دەیەکانی ڕابردوودایە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌