هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

حسێن میسرى

حسێن رەحیم محەممەد ئەمین ناسراو به حسێن میسرى، دەرهێنەرى بواری دراما و شانۆ، لە ساڵی 1957لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.

 بەهۆى بارودۆخى سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت.

 بۆخۆى خۆى فێری نووسین و خوێندنەوە کردووە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان.

 زمانەکانی عەرەبی، تورکی و هیندی زانیوە.

 لە ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی من الذي قتل الوحش وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە.

 لە ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.

 لە ساڵی 1979 پەیوەندیکردووە بە تیپی شانۆیی ئەزمونگەری کەرکووکەوە، هەر لەو تیپە دەستی بە ئەزموونی شانۆیی کردووە و بەشداری چەند شانۆیەکی تری کردووە.

 لە ساڵی 1985 هاتووەتە شارى سلێمانی و بوەتە ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی.

 لە ساڵی 1991 ئەندامی دامەزرێنەری تیپی شانۆی قەڵا بووە لە کەرکوک، هەرچەندە دووربووە لە شارەکەی.

 لە دواى درووستبوونى تەلەفزیۆنى خاک بووە بە دامەزرێنەری بەشی درامای تەلەفزیۆنەکە و لێپرسراوی بەشەکە و چەندین هونەرمەندی گەورە و گەنجی لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، کەرکوک، کەلار، هەڵەبجە کۆکردەوە.

 هەشت 8 درامای درێژی نوسیوە و کاری دەرهێنانی بۆ کردوون.

 دیارترین کارەکانی پێش مردنی لەبواری هونەریدا، نوسینی سیناریۆ و دەرهێنانی دراماکانی خۆرنەوازان، خەمی چۆلەکەکان، ڕەشەی پۆلیس ، حەسەنە فەنی ، جومعە ، گوڵە بێ رۆژەکان ، نیشتمان بوو.

 لە تەمەنیدا 21 درامای کورتی بەرهەمهێناوە، جگە لە چەندین کاری شانۆیی کە وەک ئەکتەر و دەرهێنەر ڕۆڵی تێدا بینیون.

 یەکەمین هونەرمەندی کوردە کە کاری شانۆیی هێنایە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بەشێوەی کەرنەڤاڵ و هەمیشە کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال پانتاییەکی گەورەی هەبوو لەکارەکانیدا.

 یەکەمین هونەرمەندە کە شانۆگەری لە مزگەوتدا پێشکەشبکات.

 لە ساڵی 2009 لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌