کۆی دەنگەکان
2
جەوهەر باپیر
جەوهەر باپیر ئەکتەر و دەرهێنەر به نازناوى هونهری خدر لۆبیا فرۆش، لە ساڵى 1952 لە شارى کەرکووک لە دایکبووە.
لە ساڵى 1951 بەهۆى کارى باوکى لە شارى هەولێر چوونە بۆ شارى کەرکووک.
لە ساڵى 1962 گەڕاونەتەوە شارى هەولێر.
لە ساڵى 1965 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى یەکەمى نموونەیى لە هەولێر تەواوکردووە.
لە ساڵى 1970 بەهۆى کارکردن وازى لە خوێندن هێناوە.
لە ساڵى 1978 بۆ یەکەمینجار بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و بەشدارى لە شانۆیى قەل و رووتە کردووە لە دەرهێنانى تەلعەت سامان.
لەماوەى کارکردنى هونەریدا بەشدارى لە 17 شانۆ و 9 بەرهەمى تەلەفزیۆنى کردووە.
لە ساڵى 1991 لە تەمەنى 39 ساڵى لەشارى هەولێر لەیەکەم رۆژى کۆڕە و لەلایەن رژێمى بەعسى عێراق لەئەنجامی بەرگریکردنی وەکو پێشمەرگەیەک لەشاری هەولێر شەهید کرا.