کۆی دەنگەکان
1
كەمال سابیر
كەمال سابیر ساڵی 1944 لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه.
هونەرمەندێكی ناوداری كوردستان بوو، لەبوارەكانی شانۆو دراما خزمەتێكی زۆری پێشكەش بەهونەری كوردی كرد.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه.
ساڵی 1964 - 1965 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووه
ساڵی 1969 دەستی بەکاری هونەری کردووه
تاکو ساڵی 1972 ئەندامی تیپی هاوڕێ یانی گەزیزە بووە
لەساڵی 1973 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی بووه
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە ساڵی 1983 - 1993 ئەندامی کۆمیتەی باڵای یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووه
ئەندامی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووه
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان بووە ساڵی 1991
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بەرنامەی کەشکۆڵ بووه
بەڕێوبەری تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستان بووە ساڵی 1994 -1995
1983 - 1984 بوێرانە کۆمێتەی شاروشاخی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستانی بەیەکەوە گرێ داوه
- 1996 - 1997 سەرپەرشتیاری هونەری بووە لە مەڵبەندی هۆی فێرکردن
کەمال هەرچۆن لە بواری هونەریدا خەریک بووە ئاوەهاش شان بەشانی هونەرەکەی خەریکی کاری رامیاری و کوردایەتی بووه، هەرگیز بەرامبەر دوژمندا چۆکی دا نەداوەو بوێرانە لە روویاندا وەستاوەتەوە و سووربووە لەسەر رێبازەکەی.
لە ساڵی 1997 كۆچی دوایی كرد.