کۆی دەنگەکان
42
لەیلا مەجیدی
لەیلا مەجیدی له باوکێکی قوڕوەیی و دایکێکی خانەقینی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.
سەرەتای كاری هونەری بۆ منداڵی دەگەڕێتەوە و له قوتابخانە بەشداری كاری شانۆیى بووه.
ئەکتەرهو لە بوارەکانی سینەما و هونەری نواندن رۆڵ دەبینێت و هەندێک جاریش وەک مۆدێلیست دەردەکەوێ و وەك كچە كوردێك كێبەركێی جوانی نواندنی مۆدێل دەكا.
ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبات و لە چەندین شانۆگەری و له چهندین فیلم کاری رۆڵی گێڕاوهو رۆڵەكانی بوێرانەو هەستیارن.