پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

97

ماھیر حەسەن

ماھیر حەسەن ساڵی 1963 لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواوکردووە، لەگەڵ باوکیدا چەند جارێک سەردانی سلێمانییان کردووە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی 1979 دەستی کردووە بە کاری ھونەری، لە ساڵی 1981 چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە ساڵی 1985 بەشی شانۆی تەواوکردووە لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ باشترین ئەکتەر پێدراوە.

لە ساڵی 1988دا خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا.

بەشداری زیاتر لە 200 بەرھەمی ھونەریدا کردووە. یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا بووە. دیاترین بەرھەمەکانی بریتین لە یاخیبوونی ستار، ھەمەڕەنگ، پەتریپۆت، ماڵەکەی مەعروف، بەخت ڕەش، فەنتەڵۆس، و کەشکۆڵ، کە بە یاخیبوونی ستار ناوبانگی دەرکردووە.

لە 30 بەرھەمی شانۆی دا بەشداری کردووە لەنێوانیاندا تیپی ھونەری رەنگاڵە 11 بەرھەمی تێدا بووە.

لە ساڵی 1998 بەرنامەی ھەمەرەنگی ھەبووە.

لە ساڵی 2004 ھەموو بەرنامەکانی رەنگاڵە و ھەمەڕەنگ لە نووسینی ماھیر بووە.

بەشداری لە زۆرتر لە 17 زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌