پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

مستەفا ئەحمەد

مستەفا ئەحمەد له‌ ساڵی1947 لە شارۆچکەی عەربەت لەدایک بووه‌.

ئەستێرەیەکی ناوداری نواندنی کوردییە.

دوو ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ بووه‌ باوكی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ده‌كا‌و بێ‌ نازی‌ باوك دایکی‌ بەخێوی کردووه‌.

دواتر به‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سلێمانی‌.

مستەفا ئەحمەد لە سلێمانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی‌ تەواو کردووه‌. لەڕێگەی قوتابخانەوە وردە وردە تێکەڵی کاری هونەری ببووه‌‌و ئالودەی شانۆ و نواندن بووه‌.

یەکەمجار لەدوای سێی ناوەندی هەوڵیدا بچێته‌ پەیمانگای هونەرە جوانەکان، به‌ڵام بۆی‌ رێک نەکەوت.

له‌ ساڵی‌ 1958ـه‌وه‌ چۆته‌ سه‌ر ته‌ختی‌ شانۆ.

مستەفا ئەحمەد ماوەیەکی زۆر ئەندامی کارای تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی بووە.

هونەرمەندی بەناوبانگی كورد لە بەرهەمە ناوازەکانی خولە چەخماخە، لانەوازان، بەرنامەی بەرنامە، کەشکۆڵ، مقۆ مقۆ‌و و زۆر به‌رنامه‌ی‌ دیكه‌ رۆڵی سەرەکیی هەبووە.

هه‌روه‌ها پێشكه‌شكاری‌ رادیۆش بووه‌.

ئێستا به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ماڵیی‌ بۆ هونه‌رمه‌ندان وازی‌ له‌ هونه‌ر هێناوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌