شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

2

عومه‌ر چاوشین

عومه‌ر چاوشین له‌ ساڵی‌ 1942 له‌ شاری‌ سلێمانی له‌ باشووری‌ كوردستان‌ له‌ دایكبووه‌.

له‌ ساڵی‌ 1967 له‌ تیپی نواندنی‌ سلێمانی‌ بووه‌ته‌ ئه‌ندام.

عومه‌ر چاوشین له‌ ده‌یان فلیم و شانۆگه‌ری‌ رۆڵی‌ بینیوه‌ زۆربه‌ی‌ جاریش له‌ نواندنه‌كانیدا رۆڵی‌ ئافره‌تی‌ بینیوه‌.

چه‌ندین خه‌ڵاتی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ بواری نواندن و‌ ئه‌كته‌ری‌دا وه‌رگرتووه‌.

یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ره‌كانی‌ كوردستانه‌.

عومه‌ر چاوشین دوای‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌ری‌ نواندن‌و پێكهێنای‌ 7 جار ژیانی‌ هاوبه‌ش، بێ‌كه‌س ته‌نیا كه‌وتۆته‌ خانووی‌ به‌ساڵاچووان له‌ شاری‌ هه‌ولێر‌و له‌وێ‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌با.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌