کۆی دەنگەکان
2
عوسمان چێوار
عوسمان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به مامۆستا عوسمان چێوار ساڵی 1946 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه.
هونه‌رمه‌ندێكی شانۆكار بوو.
قۆناغه‌كانی خوێندن و په‌یمانگای مامۆستایانی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كردوه. پاشان له خولی ده‌رهێنان له شاری به‌غداد پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه.
عوسمان محه‌ممه‌د یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی و ماوه‌ی 15 ساڵ سه‌رۆكی تیپی پێشڕه‌و بووه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و یه‌كه‌م كاری ته‌له‌فزیۆن له‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا ئه‌نجام دراوه.
هونه‌رمه‌ند عوسمان چێوار له‌ماوه‌ی ژیانیدا وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له چه‌ندین شانۆیی و دراما و فیلم دا به‌شداری كردووه.
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار عوسمان محه‌ممه‌د ساڵی 1996 كۆچی دوایی كرد.