شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

3

پەروین موشیروەزیری

پەروین موشیروەزیری

پەروین موشیروەزیری كچی حسێن خانی موشیر وەزیریی موشیر دیوانی دووەمە‌و لە ساڵی 1941 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە.

قۆناغەكانی خوێندنی لەشاری سنە تەواو كردووە.

پەروین موشیروەزیری وەك بێژەرو نووسەر خزمەتێكی گەورەی لە بوارەكانی میدیا‌و رۆشنبیری كوردی كردووە.

ئە‌و بەدەنگه‌خۆش‌و ئەفسوناوییه‌كه‌ی لە بەرنامەی هەوارگەی دڵانی رادیۆی كرماشاندا شیعری شاعیرەكانی كوردی خوێندۆتەوە‌و لەو رێگەیەوە لەسەرانسەری كوردستاندا ناسرا‌و هەوادارێكی زۆری پەیدا كرد.

ساڵی 1960 لەگەڵ ئەسعەد سیراجەدینی نەقشبەندی ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە‌و هەردووكیان چونەتە رادیۆی كرماشان‌و وەك بێژەرو نوسەر خزمەتیان كردووە.

پەروین موشیر وەزیری لەگەڵ شوكروڵڵای بابان‌و لەرێی بەرنامەی هەوارگەی دڵانەوە بەخوێندنەوەی شیعری شاعیرانی كورد بەدەنگە بەسۆزەكانیان خەڵكی كوردستانیان سەرسام كرد.

موشیر وەزیری لەرێی كاری رادیۆیی‌و تەلەفزیۆنیەوە خزمەتێكی زۆری بەئەدەبی كوردی كرد.

پەروین موشیروەزیری ساڵی‌ 2010 لە لەندەن كۆچی دوایی كرد‌و لە خانەقای شێخانی نەقشبەندی لەبیارە بەخاك سپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌