کۆی دەنگەکان
8
ره‌نج سه‌نگاوی
ڕەنج ڕەزا سەعید ناسراو به ڕەنج سەنگاوی، لەدایکبووی 1977 لە سەنگاو له باشووری كوردستانه.
میدیاكار، پێشكه‌شكار، شاعیر‌و ره‌خنه‌گره.
زانکۆی تەواو كردووه‌و دەرچووی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی 1998ەوە ڕەنج سەنگاوی وەک ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر لە هەردوو کەناڵی کوردسات و تەلەڤیزیۆنی خاک چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتنی ڕەخنەگرانەی پێشکەش کردووە و لەسەر پرسی گەندەڵیش ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی بەرپرسان کردووە.
پێشتر جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی کوردسات بووە دواتر بەهۆی چەند کێشەیەکی تایبەتییەوە لە کوردسات هاتەدەرەوە و، کارەکەی جێهێشت ئینجا چووە کەناڵی ئێن ئا ڕتی به‌ڵام ئێستا کار بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو ئەکات.
له رێگه‌ی شێعرهكانیهوه ناوبانگی په‌یدا كرد‌و ئێستا به‌رنامه تهلهڤزیۆنیهكانی زیاتر له شێعره‌كانی بینه‌رو هۆگری هه‌یه.
به‌نامه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ردو ره‌نجی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دایه و به‌رده‌وام به شوێن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگایه له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌وه.
تا ئێستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك هه‌بووه به تایبه‌ت پڕۆژه‌ی خێرخوازی‌و یارمه‌تی كۆكردنه‌وه بۆ لێقه‌وماوان‌و هه‌ژاران.
تا ئێستا ده‌یان شێعریشی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه بۆته گۆرانی‌و شێعره‌كانی شێعری نوێ‌و سهردهمو سۆزدارین.
خاوەنی دوو دیوان شیعریە مەهێڵە کاڵ بێتەوە و شارێکی تر.