کۆی دەنگەکان
2
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی، ساڵی 1998 لە سۆران له باشووری كوردستان لەدایكبووە.
پێشكهشكاری تهلهڤزیۆنی رووداوه.
لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لە چەند تەلەڤزیۆنێكی ناوخۆیی پێشكهشكاری ماوەی منداڵان بووە، بەڵام بەهۆی خوێندن دابڕا.
ساڵی 2015 لە كۆلێژی پزیشكی گشتیی هەولێر وەرگیراوە.
بەهۆی چالاكبوونی لە هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لەڕووی تەندروستییەوە لە ساڵی 2017 كرایە بەرپرسی بەشی تەندروستی گشتی لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی قوتابیانی پزیشكی و بەهۆیەوە بەشداری لە دوو كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو رێكخراوە كرد لە لوبنان و عومان.
جگە لە زمانی دایك، زمانی فارسی، ئینگلیزی و توركی دەزانێت.