دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

71

شاهۆ ئه‌مین

شاهۆ ئەمین لە دایكبووی شارۆچكەی بیارەیە لە باشووری کوردستان.

وێستگە سەرەكییەكانی ژیانی لە هەڵەبجە، سلێمانی، هەولێر و لەندەن بووه.

لە پاییزی 2008دا لەگەڵ هەیام عەقیل لە لەندەن بوونەتە هاوژینی یەكدی، هەیام خەڵکی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە.

 شاهۆ ئەمین لە رۆژی ده‌ستبه‌كاری‌ بوونی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ رووداو لەسەر شاشەی رووداوە.

شاهۆ ئەمین، خوێندنی تاوەكو تەواوكردنی ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی بووە.

ساڵی 2003 چووەتە بەریتانیا. لەوێ دەرفەتی‌ بۆ رەخساو كۆرس لە میدیا و كۆمیونیكەیشندا لە زانكۆی گۆڵدسمس خوێند.

دواتر بەكالۆریۆس و ماستەری‌ لە بواری میدیا و كاری تەلەڤزیۆنیدا لە زانكۆی كینسنگتن لە لەندەن تەواو كرد.

ئەزموونی یەكەمی‌ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993، كە پێشكێشكار بووه‌ لە تەلەڤزیۆنی كوردستان - سلێمانی دواییش هەر لە هەمان تەلەڤزیۆن بووە بێژەر.

لە رادیۆی كوردستانیش هەر لە سلێمانی هەفتانە بەرنامەیەكى هەبوو.

 ساڵی 1996 بە یەكجاری رۆشته‌ هەولێر و لە كوردستان تیڤی بێژەر بووه‌.

ساڵی 1999 كە تەلەڤزیۆنی ئاسمانیی كوردستان كرایەوە، پەیامنێر بووه‌ و بەرنامەی هەفتانەشی‌ هەبوو.

لە لەندەنیش لە 2005 تاوەكو 2012 كاری پەیامنێریی‌ دەكرد لەگەڵ كوردستان تیڤی.

یه‌كێك له‌ دیارترین پێژه‌ره‌كانی‌ شاشه‌ی‌ كوردییه.‌ ئه‌و به‌ ستایلێكی‌ جیاواز هه‌واڵه‌كانی‌ پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام خه‌ڵكانێكی‌ زۆر چاوه‌ڕێی‌ هه‌واڵ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌ون.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌