شەممه - 1ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

9

شەهیان تەحسین

شەهیان تەحسین، ساڵی 1988 لە شاری دهۆك له‌ باشووری‌ كوردستان لەدایكبووە.

شەهیان تەحسین، لە ساڵی 2015ـەوە لە تۆڕی میدیایی رووداو وەك پێشكه‌شكار دەستی بەكاركردن كردووە.

بەكالۆریۆسی لە بەشی شارستانی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی دهۆك وەرگرتووە.

 لە ساڵی 1999 دەستی بە كاری راگەیاندن كردووە بە پێشكێشكردنی بەرنامەی منداڵان لە تەلەڤزیۆنی ئاسمانیی كوردستان. پێشكه‌شكاری تەلەڤزیۆنی وار بووە.

یەكێكبووە لە قسەكەرانی تێدئێكس لە دهۆك لەساڵی 2018 . رێكخەری ئیڤێنتەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بووە لە ساڵی 2013.

زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌