پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

9

شیفا گەردی

شیفا زکری ئیبراھیم ناسراو به‌ شیفا گەردی لە ساڵی‌ 1986 له‌ باژێڕی ورمێ‌ لە ڕۆژهەڵاتی‌ کوردستان لە دایک بووە.

ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.

ساڵی 2013 بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.

ساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 هاوکات لەگەڵ کاری ڕۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.

ساڵی 2006 دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردووە.

لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی ڕووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی ڕووداو دەرکەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەشی ئاوتپووتی ڕووداو بوو.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.

شیفا بەشێوەیەکی مەیدانی وەک ڕۆژنامەوانێکی بەرەی شەڕ لە میحوەرەکانی شەڕ ئامادە دەبوو و ڕاپۆرتی دەکرد.

شیفا گەردی له‌ ساڵی‌ 2017 بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە شاری مووسڵ شەهید بوو.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌