سێشەممه - 4ی خەزەڵوەری 2721

کۆی دەنگەکان

51

شلۆڤان

شلۆڤان ساڵح لاوێكی‌ كوردی‌ دانیشتووی ئەمریکایە و لە چەند ساڵی ڕابروودا لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکانی وەک فەیسبووک و ئینستاگرام بە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆیی کۆمیدی و بڵاوکردنەوەی دەنگدانەوەیەکی زۆری پەیداکرد و لە لایەن بەشێکی زۆری خەڵک پێشوازی لێکراوه‌.

شلۆڤان، كه‌ زیاتر به‌ "شله‌ قۆز" ناسراوه‌ ڤیدیۆكان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بینه‌رێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

شلۆڤان زۆرتر له‌گه‌ڵ‌ پێشه‌وا كاری‌ كۆمیدی‌ ده‌كا.

هه‌روه‌ها كوڕە ئەكتەری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان شلۆڤان بەشداری‌ لە خولی پاڵەوانێتی لەشجوانی لە ئەمریكا كرد و توانی‌ پلەی دووەمی پاڵەوانێتی لەشجوانی له‌ ئامریكا بەدەست بێنێ‌.

شلۆڤان و پێشه‌وا که‌مپینێکیان به‌ مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌کان له‌ کوردستان راگه‌یاند‌و سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كرد‌و له‌ به‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ که‌رکوک ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریکا کۆیان کردبوۆوه‌ پێشکه‌شی پێشمه‌رگه‌یان کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌