کۆی دەنگەکان
3
شوان عەتوف
شوان عەتوف ساڵی 1972 لە شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له‌دایك بووه.
دەرهێنەر، ئەکتەرێکی سینەما، دراما و شانۆی کوردییە.
لە ساڵی 1988 ھاتۆتە ناو بواری ھونەرییەوە. شوان دەرچووی بەشی کارەبایە لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی.
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كاركانی فیلمی پەیكەری دڵه كه یەكەمین ئەزموونی بەرهەمهێنانی فیلمی درێژی ئه‌وه.
شوان عەتوف له ده‌یان كاری شانۆیی رۆڵی گێڕاوه بۆ وێنه شانۆكانی كاوه‌ی ئاسنگه، سه‌فه‌رێكی سه‌خت، ماڵئاوایی، وه‌رزی نوێ، ماراساد، رابوونه‌وه، شێخ دیت و هتد.
هه‌روه‌ها له چه‌ندین كاری سینه‌مایی، دراما، فیلم‌و كورته‌فیلم به‌شداری كردووه وه‌كوو: وه‌رزی نوێ، گه‌رده‌لول، راپه‌رین، سوپاستان ده‌كه‌م، خوێنی هه‌نار، زامی كامێرا، گێژاو، شیرین و فه‌رهاد له به‌هه‌شت، عاشق به‌پێوه ده‌مریت و هتد.
شوان عەتوف یه‌كه‌م خه‌ڵاتی له ساڵی 1994 وه‌رگرتووه‌و تا ئێستا ده‌یان خه‌ڵاتی نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه وه‌ك: باشترین ئه‌كته‌ر له دووه‌م ڤیستڤاڵی شانۆ له سلێمانی، باشترین مۆنۆدراما، خه‌ڵاتی رێزلێنانی حوكومه‌تی، خه‌ڵاتی رێزلێنانی خوێندكارانی كورد له زانكۆی تاران، باشترین فیلم له فێشڤاڵی جیرۆنا ی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی ئیسپانیا و هتد.
هه‌روه‌ها به‌شداری له ده‌یان فستیڤاڵی نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی كردووه وه‌كوو: فیستیڤاڵی دووه‌می شانۆی كوردی، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی شانۆی كوردی، فیستڤاڵی نیۆده‌وڵه‌تی سینه‌مایی هه‌مبۆرگ، سێیه‌مین فیستڤاڵی كورته فیلم له هه‌ولێر، یه‌كه‌مین فیستڤاڵی مۆنۆدراما له له‌نده‌ن، فیستڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی دوبه‌ی، فێستڤاڵی هیندستانی نێوده‌وڵه‌تی- هیندستان، فێسڤاڵی سینه‌مایی گۆڵف و هتد.
شوان عەتوف به‌رده‌وامه له كاری دەرهێنەری و ئەکتەری و لە ساڵی 2019ـه‌وه وەک بەڕێوبەری سینەمای سلێمانیش دەستی بەکار كردووه.