کۆی دەنگەکان
5
سۆران سه‌قزی
خه‌بات شافێعی ناسراو به سۆران سه‌قزی كۆڕی شه‌هید په‌رویز شافێعی ساڵی 1357ی هه‌تاوی (1978ی زایینی) له شاری سه‌قز سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا.
سۆران سه‌قزی كاتێ لاو بوو به هۆی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێران ناچار ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به جێهێشت و ڕووی كرده هه‌نده‌ران و له و‌ڵاتی سوئید درێژه‌ی به چالاكییه سیاسی و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌كه‌ی دا.
له گه‌ڵ دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كاربونی ته‌له‌ڤیزیۆنی “تیشك تی ڤی” وه‌كوو یه‌كێك له ئه‌ندامانی چالاكی ئه‌و ناوه‌نده به‌رنامه‌ی لاوان و چه‌ندین پڕۆگرامی دیكه‌ی پیشكه‌ش كرد.
پێش له تیشك وه‌كوو ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی لاوانی حیزبی دیموكرات له و‌ڵاتی سوئید پیشكه‌شكاری ڕادیۆ لاوان بوو له وڵاته و به‌رده‌وام بوو.
ساڵی 2007ی زایینی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قزی دامه‌زراند و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له به‌شی هه‌واڵ و ڕاپۆرت و ئێدیت و وه‌كوو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌نده‌كه هاوڕی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسی چالاك له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاك بوو تا ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بۆ هه‌میشه داخرا.
سۆران سه‌قزی پێشكه‌شكار و میدیاكار به‌شداری چه‌ندین پڕۆگرام و چالاكی ڕاگه‌یاندنی دیكه بوو له ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له هه‌موویان به‌رچاو و به ڕیژه‌یه‌كی زۆری بینه‌ر پڕۆگرامی “سه‌یر و سه‌فه‌ر” بوو كه وه‌كوو پێشكه‌شكار كولتوور و فه‌رهه‌نگی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و وڵاتانی دوور و نزیكی پێشكه‌ش به بینه‌رانی له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردسات له هه‌رێمی كوردستان كرد و خزمه‌تێكی به‌رچاو و شایانی باسكردنی به میدیا و هۆنه‌ری كوردی كرد.
سۆران سه‌قزی قسه‌خۆش و نیشتمانپه‌روه‌ر تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌ن وه‌فادار بوو به به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و ڕێبازی ڕیبه‌رانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو ئه‌رك و توانای خۆی دابینكرد بۆ خزمه‌ت به گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و تا دوا پشوو هه‌دای نه‌دا. هه‌روه‌ها جگه له كاری هونه‌ری چالاكێكی سیاسی‌و ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو.
سۆران سه‌قزی ساڵی 2017 له ڕووداویكی دڵته‌زین و گۆماناوی له شاری هه‌ولێر گیانی به نیشتمانی به‌خشی له مه‌زاری شه‌هیدانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له نزیك شاری هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا.