هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

تەیفوور بەتحایی

تەیفوور بەتحایی ساڵی 1326ی هەتای لە شاری سنە لەدایک بووە و خوێندنی لەو شارەدا تەواو کردووە. دوای تەواوکردنی خوێندن لە چوارچێوەی گەڵاڵەی "سپای دانیشـ"ـدا مامۆستایی کردووە.

لە ساڵەکانی 1348 ھەتا 1352 لە "مەدرەسەی سینەما و تێلڤیزیۆنی تاراندا" لە بەشی وێنەگرتندا خوێندوویەتی.

تەیفوور لە دەیەی چلی هەتاوی بەھۆی ئەندامبوون لە ڕێکخراوە چەپەکانی سەردەمی پاشایەتی لە ئێران "گرووپی دوازدە" لە گەڵاڵەی بە بارمتەگرتنی "فەرەح پەھلەویـ"ـدا، هاوڕێ لەگەڵ تێکۆشەرانی دیکەی سیاسیی ئێران دادگایی کرا و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچوو.

لە کاتی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357دا هاوڕێ لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکانی سەردەمی ڕێژێمی پاشایەتی ئازاد بوو و گەڕایەوە کوردستان و لەگەڵ ژمارەیەک چالاکی سیاسیی دیاری شاری سنە خەباتی سیاسیی خۆی درێژە پێدا و ماوةيةكيش ئةندامى کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بوو.

ناوبراو بێجگە لە کاری سیاسی کاری هونەری لە بەشی فیلم و سینەمادا دەکرد. "نان و ئازادی" یەکێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی تەیفووری بەتحاییە.

دواتر بەهۆی گرفتی بنەماڵەیی نەیتوانی لە کوردستان بمێنیتەوە و ڕووی لە وڵاتانی ئورووپایی کرد، بەڵام چالاکیی سیاسیی خۆی پاش نیشتەجێبوون لە وڵاتی سوئید درێژە پێدا.

ئەو سینەماکارە ناسراوەی کورد سەرئەنجام لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە شاری یوتۆبووریی وڵاتی سوئید کۆچی دوایی کرد.

چه‌ندین فیلم و كتێب به‌رهه‌می‌ ته‌یفوور به‌تحاییه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌