پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

واحید مەرجان

واحید مەرجان لە دایكبووی ساڵی 1942 ی گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێری‌ باشووری‌ كوردستانه‌.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئیبن مستەوفی تەواو كردەوە .

دەرچووی خانەی ماموستایانە له‌ ساڵی‌ 1962

لە شەقڵاوە ساڵی 1963 بووەتە مامۆستا.

بەشداریی یەكەم پێشانگای ھاوبەشی كردووە لە یاریگای هەولێر و خەڵاتی دووهەمی لە پیشانگاكە وەرگرتووە ساڵی 1958

زیاتر لە 35 پێشانگاكە تایبەتی كردۆتەوە لە ناوەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای دەرسیم له‌ 1959

بەشداری لە یەكەم فیستڤاڵی هونەری كوردی لە بەغدا كردووە لە ساڵی 1974 بە ئوپەرێتی باران كە لە نووسین و ئاوازی خۆی بوو، ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندن بووە لە فیستیڤاڵەكە.

وەك شارەزا لە بواری دیكۆر و جلوبەرگ لە گەڵ تیبی هونەرە میللیەكان كاری كردووە لە ساڵی 1979

سەردانی وڵاتانی یەكیتی سوڤێت و نەمسا دەكات لەگەڵ تیپی هونەرە میللیەكان وەك سولێست لەسەر ئامێری عوود.

لە ساڵی 1982دەبێت بە سەرپەرشتیاری هونەری لە بەرێوبەرایەتی شانۆ و هونەرە میللیەكان.

سەرۆكی تیبی مۆزیكی هەولێر بووە.

سەرۆكی تیپی مۆسیقای كومەڵەو هونەر و ۆیژەی كوردی بووە.

ئەندامی تیپی مووزیكی شۆڕش بووە.

سەرۆكی تیپی مۆسیقای كرێكاران بووە.

سەرۆكی تیپی مۆسیقای چالاكی هونەری بووە.

سەرۆكی تیپی مۆسیقای مامۆستایان بووە.

سەرۆكی تیپی مۆسیقای هونەرە میللیەكان بووە لە ساڵی 1994

ئەو هونەرمەندە بەشداری لە چەندین شانۆ و دراما كردووە، لەوانە تاپۆ حەقی چییە، گوڵی نهێنی، مارەیی میوانی ناوەخت، ئەمینە ئەفەندی، گاسو غەزال، گەمەی خەونە ئازادەكان، مەمی ئالان، چڵپاو، كاروانی خەبات ، چارەڕەش ، چیرۆكی كون ، زاوای گەلحۆ ، رووباری ژیان ، شێتخانە ، ئابڕووی خێزان ، سێ كەلەپوتەكی.

واحید مه‌رجان دوای‌ نزیكه‌ی 50 ساڵ خزمه‌ت له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاری، میوزیك، شانۆو دراما ساڵی‌ 2016 کۆچی دوایی کردو لە شاری هەولێر بەخاك سپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌