هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

یەڵماز گۆنای

یەڵماز گۆنای، ئەکتەر، دەرھێنەر، رۆماننووس و نووسەر، لە ساڵی 1937 گوندی یەنجەی شارى ئەدەنەى باکورى کوردستان لە دایکبووە.

 بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت.

 نازناوی گۆنای هەڵبژاردووە بۆ خۆی کە واتاکەی‌ هەژار دەگەیەنێ.

 لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری خوێندووە.

 دەرچووی کۆلیژی یاسای زانکۆی ئەنکەرە بووە

 لە ساڵی 1957 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر، چووەتە ناو دنیای هونەری سینەماوە.

 له ‌کۆتایی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌ چۆته‌ نێو دنیای ئه‌ده‌ب‌ و سه‌ره‌تا به ‌شیعر و چیرۆک ده‌ستی پێکردووه‌.

 لە ساڵى 1958 لە ئەستەنبۆڵیش دوو گۆڤاری بە ناوەکانی یوران دوروک دەرکردوە.

 لە ساڵی 1961 بۆ 18 مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی کۆمۆنیستانە.

 لە ساڵى 1961 یەکەم چیرۆکی خۆی بەناوی‌ گەردنە لێک ئاڵاوەکانەوە نووسیوە.

 لە ساڵی 1965 دەستیکردوە بە بەرهەمهێنانی فیلم.

 له‌ ساڵی 1971 یەكەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی ئەوان بەسەرشۆڕی مردن بڵاوكردۆته‌وه‌.

له‌ ساڵى 1972 رۆمانى ئەوان بەسەرشۆڕی مردن خەڵاتی یەكەم خولی خەڵاتی ئۆرهان كەمال بۆ ڕۆمانى وه‌گرتووه‌و ئه‌مه‌ یەكەمین و دوایین خەڵات بووه‌ كه‌ لە بواری ئەدەب و نووسیندا وەری گرتووه‌.

 له‌ ساڵى 1972 جارێكى دیكه‌ رۆمانى ئەوان بەسەرشۆڕی مردنى چاپكراوه‌ته‌وه‌.

 لەبەرانبەر داکۆکیکردن لەمافەکانی کورد، نزیکەی20 ساڵی تەمەنی لەناو زیندانەکانی تورکیادا بەسەربردوە، هەربۆیە سیناریۆی زوربەی فیلمەکانی لەناو زینداندا نووسیوە.

 لە ساڵی 1981 دوای ئەوەی مۆڵەتێکی یەک هەفتەیی لەزیندان وەردەگریت، بەیەکجاری وڵات بەرەو فەڕەنسا جێدەهێڵێت.

 به‌هۆی باشی فیلمه‌کانییه‌وه 17 حەڤدە خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌.

 لە ساڵى 1982 خه‌ڵاتی فیستڤاڵی کانى بۆ فیلمی رێگا وەرگرتووە، کە ئەمەیان دیارترین خەڵاتیەتى.

 فیلمه‌کانی ده‌بڕی ئازارو مه‌ینه‌ته‌ییه‌کانی گه‌له‌که‌ی بووه‌.

 کۆی فیلمەکانی یەلماز گۆنای دەگاتە 119 فیلم. بە دەرهێنان و سیناریۆ و نواندنیشەوە،

 بەر لە کۆچى دوایى کردنى وەسییەتنامەیەکی‌ نووسی و جەستەی‌ خۆی سپاردە کۆمەڵەی‌ کوردیی لە پاریس بۆ ئەوەی‌ ئەوان مامەڵەى پێوە بکەن.

 پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لە ساڵی 1984 لە تەمەنى 47 ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە پاریس کۆچى دوایى کردووە.

 لەبەناوبانگترین بەرهەمەکانی، فیلمەکانی ڕێگا، دیوار، دوژمن، مێگەل و باوکن.

 له‌ ساڵی 2017 رۆمانى ئەوان بەسەرشۆڕی مردن لە چاپێكی نوێدا جارێكى دیكه‌ چاپكراوه‌ته‌وه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌