هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

زانکۆ بورهان

زانکۆ بورهان ساڵح، ناسراو بە زانکۆ بورهان، لە ساڵی 1996 لە قەزای شارەزوور له هەڵەبجەی تازە لەگەڕەکی مامۆستایان لەدایک بووە.

زانکۆ بورهان دانیشتووی قەزای شارەزوورە و لە کوردستان دەژی.

لەخێزانێکی سادە و هەژار پەروەردەبووە و تاقانەبووە.

لەبنەڕەتدا باوباپیرانی زانکۆ بورهان کەرکووکیین.

تەمەنی منداڵی زانکۆ بورهان بەچەن قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕیوە و ژیانێکی سادە و ئاسایی نەژیاوە و ژیانێکی تراژیدی هەبووە. بەهۆی خراپتربوونی تەندروستی دایکییەوە کە بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی بووە ئەرکی بەخێوکردنی دەکەوێتە ئەستۆی نەنکی و دواتر نەنکی کۆچی دوای دەکات. دایکیشی‌ له‌ ساڵی 2016دا کۆچی دوای کردووە..

قۆناغەکانی خوێندنی هەتا پۆلی 12 زانستی تەواوکردووە، بەهۆی فشارەکانی سەرییەوە کە بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکانییەوە بووە نەی توانیوە درێژە بەخوێندن بدات.سەرەتایی کاری ڕۆژنامەوانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017، خاوەن چەن بڕوانامەیەکی ناوخۆ و نێودەوڵەتییە لە بواری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندندا، گرنگترینیان بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لەبواری ڕاگەیاندن، کە لە ساڵی 2018 لە پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێکاریAmerican institute for applied education بەهاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیEURO QUAL European Orthodontic Quality Manual بەدەستی هێناوە.

کارە ڕۆژنامەوانییەکانی زیاتر لە دۆسییە هەستیار و مەترسیدارەکاندا خۆیان بینووەتەوە، وەک کۆمەڵکوژی و ئەنفال و جینۆساید و هەڵدانەوەی مەلەفی سەرۆکجاش و ئەنفالچییەکان و مێژووی شەڕی براکوژی و تیرۆرە سیاسیەکان هتد....

لەگەڵ ئەوەش بەرپرسی سایتێك‌وو سۆشیال میدیاكه‌یه‌تی‌.

زانکۆ بورهان بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکانییەوە ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەی جۆراوجۆر و کوشتن و ڕفاندن و هەڕەشەی شێواندنی ڕووخساری بە تێزاب بۆتەوە...

خاوەن چەن نامیلکە و پەرتووکێکی چاپ نەکراوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌