چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

74

بزووتنەوەی گۆڕان

بزووتنەوەی گۆڕان قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی 25ی تەمموزی پەرلەمانی کوردستانی کرد، و لە کۆی 100 کورسی 25 کورسی بەدەستھێنا. و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی 2010ی عێراقی کرد.

نەوشیروان مستەفا لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2009 دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی، لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بودجەی ھەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات.

لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانی بوو کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدابوو سەرجەمی دەنگەکانیش ٪51ی لە شاری سلێمانیی بەدەستھێنا ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی ھاوڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی 18 ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانی دەسەڵاتدار لە پارێزگای سڵیمانی پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان کە لەوێ پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتدار بوو و خزمەتی باشی شوێنەکانی خۆی پارێزگای ھەولێر و دھۆک دەکرد، کە ئەوەش بە ھۆی ھەر بۆیە ھاوڵاتییانی ئەم شارە شەوانە دەڕژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان و ئاھەنگ و خۆشی خۆیان دەگێڕا. بۆیە لە سەرەتاشەوە پێشبینی دەکرا ئەم لیستە چواریەک بۆ سێیەکی دەنگەکان بەدەست بھێنێت.

لەدوای کۆچی دوایی نەوشێروان مستەفا لە ئایاری 2017 ئەوا گۆران بێ ڕێکخەری گشتی مایەوە تاکوو لە ھەڵبژاردنی 25ی تەمموزی 2017 لە ھەڵبژاردنی ناوخۆییدا عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا. عومەی سەید عەلی لەدوای نەوشێروان بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە لەمێژووی خۆیدا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌