هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

7

پارتی دێموکراتی گەلان

پارتی دێموكراتی گەلان هەدەپە پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، پارتەکە لە 15ی تشرینی یەکەمی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکەکانی پارتەکەن، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتییە لە تورکیا.

ھەدەپە یەکەمین جار لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی 2014 بەشداری کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا ھەدەپە لە ناوچەکانی ڕۆژاوای تورکیا بەشداری کرد لەکاتێکدا دەبەپە لە ناوچە کوردییەکانی باشووری ڕۆژھەڵات چالاکی و بەشداری کرد کە لە ئاکامدا ھەردوو پارتەکە بە تێکڕایی 6. 2 لەسەدی گشت دەنگەکانیان بەدەستھێنا. سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ساڵی 2014 وەک کاندیدی ئەم پارتە بەشداری کرد و توانی 9. 76 لەسەدی دەنگەکان بەدەست بێنێ. 21 پارڵەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراسی، لە ڕێکەوتی 28ی ئاگۆستی ساڵی 2014 چوونە ناو ڕیزی پارتی دێموكراتی گەلان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌