هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

4

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حیزبێکی مارکسیستی باشوورى کوردستانه کە لە ساڵی 2008 دامەزراوە. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە شێوازی نهێنی کاری خۆی کردوە. پاش خۆپیشاندانەکانی 2011 لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێدراوە، بەڵام تا ئێستا بودجەی حزبی ئەو حوکمەتەی ڕەت کردۆتەوە.

ساڵی 1993 پێنج ڕێکخراوی چەپ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقیان پێکهێنا. لە کۆنگرەی 4ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا بڕیار درا کە رێکخراوی کوردستانی حیزبەکە لە رێکخراوێکی سەربەخۆیی خۆیدا خۆی ڕێکبخات. لە ساڵێ 2008 کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەنجام درا و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردران. پاشان لە پلینۆمی یەکەمدا عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردرا.

تا ئێستا 3 کۆنگرەی بەستوە. کۆنگرەی سێهەمی بە جۆرێکی کراوە بەسترا وە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەخشکرا. ئەمەش لە میدیای کوردیدا دەنگی دایەوە،کە ئەم کۆنگرەیە بە شێوازێکی نوێ لە شێوازی کاری سیاسی لە کوردستان ئەنجامدرا.

بارەگای ڕەسمی لە شاری سلێمانیە. بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر مانگی 2 جار دەردەچێت. ڕادیۆی پێشەنگ ڕادیۆی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانە لە پاڕێزگای سڵیمانی.

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 2011 شارەکانی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری رۆڵێکی گرنگی هەبوە لە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان.

سکرتێر عوسمانی حاجی مارفه.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌