چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی کوردیی لە باشووری کوردستان لە 12ی کانوونی یەکەمی 1985 دامەزرا ئەوەش بەجیابوونەوەی بوو لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە ئەوکاتەوە لەلایەن قادرعەزیزەوە سەرپەرشتیکرا.

بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2009 بوون بە دوو بەشەوە کە دواتر و لەڕێگای دادگاوە ناوی حیزبەکە درا بە حیزبی دایک و قادر عەزیز وازی لە حیزب هێنا و حیزبی ئایندەی کوردستانی دامەزراند و بوو بە سەرۆکی ئایندە و بارەگای حیزبی ئایندە لە سلێمانی بوو، بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرۆکایەتکردنی حیزب لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا بارەگا گوێزرایەوە بۆ هەولێر.

بەپێی پەیرەوی ناوخۆ دوو ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت، لە سەرتایی دامەزراندنیەوە قادر عزیز سکرتێری ئەو حیزبە بووە، تا کۆنگرەی پێنجەم، لەدوای جیابوونەوەیان لە قادر عەزیز پێنج کۆنگرەیان بەستووە.

کە دواین کۆنگرە کۆنگرەی دەیەم بوو لە ساڵی 2019 بەسترا، بەڵێن عه‌بدوڵڵا بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌