پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

9

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

ساڵی 1987 لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە ئێران ڕاگەیاندرا. بزووتنەوە یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە کوردستانی عێراق دامەزراوە و بە فەرمی ڕاگەیەندراوە. پێشتر پەیوەندی ئیسلامی کە بە سەرکردایەتی شێخ محه‌ممه‌د بەرزنجی ھەبووە کە لە سەرەتای ھەشتاکان دروست بووە پاشان ھاتوونەتە نێو بزوتنەوەوە. لە ساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ڕاپەڕین یەکیان گرتووەتەوە کە مەلا سدیق سەرکردایەتی دەکرد و بزووتنەوەی یەکبوونیان ڕاگەیاند؛ بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەم یەکبوونە بوو بە ھۆی دابەش بوونی بزووتنەوە بۆ سێ پارتی ئیسلامی. زیاتر لە دوو حیزبی ئیسلامی دی لێ درووست بووە وەکوو کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرکردایەتی عەلی باپیر، ئەنسارولئیسلام بە سەرکردایەتی مەلا کرێکار. دوای ئەم جیابوونەوانە بزووتنەوە تووشی لاوازیەکی گەورە بوو.

عیرفانی حاجی عەلی ڕابەری بزووتنەوە ئیسلامیی کوردستانه‌.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌