چوارشەممه - 19ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

10

حیزبی شیوعی کوردستان

ئەم رێکخراوە لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی شیوعی عێراقدا لە ساڵی 1945دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حیزبی شیوعی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە ‌و پێڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان.

لە ئایاری 1966دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حیزبدا لە کانوونی یەکەمی 1967 گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حیزبی شیوعی عێراق و، لە ئایاری 1969دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست ‌و بەرنامەیەکی نیشتمانی ‌و دیموکراسی داڕشت.

لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری 1991دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە 1993 دا بەست و حیزبی شیوعی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی ئازادی یەکەمین ڕۆژنامەی سیاسی شیوعی کوردیە لە عێراق 1945-1960

کاوە مەحموود سكرتێری‌ حیزبی شیوعییه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌