کۆی دەنگەکان
947
پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتێكی دیموكراتیی نیتشمانییه، بڕوای به‌مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه‌كانی تاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌نووسیاندا، له پێناو به دیهێنانیاندا به‌پێی پرۆگرامگه‌لێكی زانستی و به‌رێگه‌ی دیموكراسیانه و ئاشتییانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه‌له‌پووری نیشتیمانی و خه‌باتگێڕانه‌ی بارزانیی نه‌مره‌وه تێ ده‌كۆشێت و سوودیش له ئه‌زموونی گه‌لان وه‌رده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستاندا ده‌گونجێن.
له 16 ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر دامه‌زراوه. سه‌ره‌تا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه و له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا كه له 26/1/1953، له شاری كه‌ركووك به‌سترا بڕیار درا ناوی حيزب بكرێته پارتی دیموكراتی كوردستان.
تا ئێستا 13 كۆنگره‌ی به‌ستووه.
ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارتی:
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی برایانه و پشتگیری و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حيزب و رێكخراوه دیموكرات و ئاشتیخوازه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردیدا، كۆششكردن بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی سیاسییانه‌ی دۆزی كورد، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كان، داكۆكیكردن له‌مافی هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی له‌ناوچه‌كانی تری عێراقدا نیشته‌جێن
ئامانجه نیشتمانییه‌كانی پارتی:
كۆششكردن بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی، یاسا‌و هاوده‌رفه‌تی تێدا فه‌راهه‌م بێ، چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی له عێراقدا، پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وت و ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابووری و كولتووریی
چه‌سپاندن و پته‌وكردنی یه‌كێتی نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ناوخۆییانه بدۆزرێنه‌وه، كه له‌نێوانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌ڵپه‌سێنراون.
په‌ره‌پێدانی سیستمی په‌رله‌مانیی فیدراڵی و مسۆگه‌ركردنی به‌شداربوونی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق
مسۆگه‌ركردنی به‌شداری گه‌لی كوردستان له دروستكردن و وه‌رگرتنی بڕیاری سیاسی عێراقدا
رێزگرتن له‌ده‌ستوری فیدڕاڵی له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی به‌نده‌كانی
مسۆگه‌ركردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری و ئیدارییه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشووریی و ئه‌رمه‌ن.
دابینكردنی مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و مه‌زهه‌بی
چه‌سپاندنی پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و گیانی لیبوورده‌یی
كاركردن له‌سه‌ر رێزگرتنی عێراق بۆ په‌یوه‌ستبونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی و پیاده‌كردنی تێكڕای به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵتیه‌كان
پته‌وكردنی په‌یوندی دۆستانه له‌نێوانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ
پابه‌ندبوون به ئارمانج و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێزگرتن له گشت ئه‌و په‌یماننامه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ناكۆك نین له‌گه‌ڵ به‌ر‌ژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.
پشتگیریكردن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌رگرتنی سیفه‌تی چاو‌دێر بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌كانیدا
به‌هێز كردن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی هه‌رێم به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه
هه‌وڵدان بۆ كاراكردن پاڵپشتیكردنی مادی و مەعنه‌ویی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
سه‌ركردایه‌تی:
ناوی سه‌رۆكی حيزب: مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی
جێگری سه‌رۆك: نێچیرڤان ئیدریس بارزانی ـ سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.
دروشمی پارتی: نوێبوونه‌وه ـ دادپه‌روه‌ری ـ پێكه‌وه‌ژیان
ئةز زياد عادل حميد ئاكنجي كوندئ بةدريك ناحيا كردةسين قةزا ئاكرئ ز مالباتةكا مةزن يا دلسوزئ ما‌لا بارزاني ئةم هةي جان في أي ما‌لا بارزاني دئ دي رئبازا بارزاني جين ئو دةنكئ مة يئ بارتي ديموكراني كوردستان