پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

8

کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی‌ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

کۆمەڵە، ڕێکخراوی كوردستانیی‌ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕێکخراوێکی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە ڕێبازی کۆمۆنیستی چالاکی دەکات.

ناوی ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردوودا کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران بوو، بەڵام بەدوای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی 1984 کۆمەڵەیش بەم حیزبە لکاو و ڕۆلی ڕێکخراوی ناوچەییی ئەم حیزبەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا گرت بە ئەستۆ و ناوی خۆی بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گۆڕاند و لەو کاتە لەژێر ئەم ناوە چالاکی دەکات.

کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی 1979ی ئێران، وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

تا ئێستا چەند جیابوونه‌وه‌ له ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕوویداوە و حیزبی نوێ ھاتوونەتەوە ئاراوە کە ئەوانیش لە ژێری ناوی کۆمەڵە چالاکی دەکەن.

سکرتێری کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ئێستادا ئیبراھیم عەلیزادەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌