چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

9

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە .

ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندانی 1357ی هەتاوی چالاکی ئاشکرای خۆی لە تۆی ڕاگەیاندنێک  ڕوو لە خەڵکی کوردستان، لە ژێر ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستپێکرد.ئەو حیزبە ساڵی 2000 لە کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی  کۆمۆنیستی ئێران جیا بۆوە.

بۆ بە دەستهێنانی مافی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و هەروەها مافی نەتەوایەتیی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران خەبات دەکا.

بۆ دامەزرانی سیستمێکی دێموکرات و فیدراڵ لە ئێران خەبات دەکا و خۆی وەک پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا.

دروشم: پێکهێنان و دامەزرانی حکوومەتێکی دێموکرات و فیدراڵ بۆ سەرجەم نەتەوەکانی ئێران و هەروەها پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دێموکرات و سوسیالیستی بۆ کوردستان.

سکرتێری گشتی ئه‌و رێكخراوه‌ عەبدوڵڵا موهتەدییه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌